سبەی شایستە دارایەكانی جوتیارانی هەولێر دابەشدەكرێت

  2020-09-26  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر رایگەیاند، سبەی چەكی شایستە دارایەكانی جوتیاران دابەشدەكرێت.

هێمن سەید موراد بەرێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بەماڵپەری پارێزگای هەولێری راگەیاند: سبەی چەكی شایستە دارایەكانی جوتیاران دابەشدەكرێت وە لەپێناو دروست نەبوونی قەرەبالغی بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
ناوبراو وتیشی: رۆژی یەكشەمە لەژمارە پسوولەی 140 تا 440 و لە رۆژی دووشەمە 441 تاوەكو 846 دابەشدەكرێت .

عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق، لەسەرەتای ئەم مانگە لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر كۆنووسی لیژنەی چوارقۆڵیی وەزیرانی بازرگانی، دارایی و كشتوكاڵ و راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی بۆ خەرجكردنی بەشێكی دیكەی شایستە داراییەكانی جوتیاران دەربڕی كە ئەمساڵ بەرهەمیان رادەستكردووە.
 
وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوە داوە، رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی نزیكەی 600 ملیار دینار دراوە كە 523 ملیار بۆ وەزارەتی بازرگانی و 77 ملیار دیناریش بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ  بووە كە لە نێویدا هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.


ڕیکلام