پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێکی پەسەند کرد

  2020-09-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی خۆیدا دەنگیدا لەسەر چەند بڕیارێک سەبارەت بە فرەبازنەیی لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، پەرلەمان دەنگی دا لەسەر بڕگەی پابەند بوون بە سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی ٢٠١٠ کە لە وەزارەتی پلان دانانەوە دەرچووە، پشت بەست بە مادەی ٤٩ ی دەستور.

هەروەها پەرلەمان دەنگیدا لەسەر بڕگەی ئەوەی کە نابێت هیچ پارێزگایەک دوابخرێت یان دەربکرێت لە ئالیەت و پەیڕەوکردنی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لەبەر هەر هۆکارێک بێت.

لە بڕیارێکی دیکەدا پەرلەمان دەنگیدا لەسەر پابەندبوون بە زیادەرەوییەکانی جوگرافی و جیاوازی پێکهاتەکان لە هەر پارێزگایەک و پشت بەستن بە بنەمای شەفافیەت و دادپەروەریی لە کاتی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ یاسای هەڵبژاردنەكان كۆبۆوە، هەرچەندە فراكسیۆنە كوردیەكان هیچ كۆبوونەوەیەكیان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام نەداوە بەڵام یەك دەنگیەك لە نێوانیاندا هەیە بۆ ئەوەی دژی بەشێك لە یاساكە بووەستنەوە .

لەوبارەیەوە رێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، بە  (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردن كۆدەبێتەوە، بەڵام لایەنە سیاسیە كوردیەكان تا ئێستا هیچ كۆبونەوەیەكیان ئەنجام نەداوە بۆ ئەوەی رایەكی هاوبەشیان هەبێت .




ڕیکلام