سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: كوشتنی قاسم سولەیمانی سوكایەتی بوو بە عێراق

  2020-09-27  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، كوشتنی قاسم سولەیمانی سوكایەتی بوو بە عێراق، خەڵكی عێراق و پەرلەمان و حكومەت لەگەڵ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە.

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمان)، لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند یەكێك لە داواكاریەكانی هاوڵاتیان بەرپرسانی عێراق دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە لە وڵاتەكەیاندا. 

ناوبراو لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، وتیشی: سەروەری، ئاسایش، سەربەخۆیی و یەكپارچەیی عێراق بەردەوام لەلایەن ئێمەوە جەختی لەسەر كراوە، پێمان وایە عێراقی ئێستا ڕۆڵی ئەرێنی، گرنگ و كاریگەری لە ناوچەكە هەیە.

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران وتیشی: یەكێك لە گرینگترین داواكارییەكانی خەڵك، دەوڵەت و پەرلەمانی عێراق چوونە دەرەوەی ئەمریكا لە وڵاتەكەیە چونكە ڕیشەی هەموو نائەمنییەكانە.

ئەو جارێكی دیكە كوشتنی قاسم سولەیمانی بەبیر هێنایەوە و وتی كوشتنی ئەو سەركردە ئێرانیە "سووكایەتی بە سەروەریی عێراق و پێشێل كرانی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە بوو".


ڕیکلام