كارمەندێكی نەتەوەیەكگرتووەكان لە كەركوك كوژرا

  2020-09-27  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
لە ڕووداوێكی تەمومژاویدا كارمەندێكی نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەكەركوك دەكوژرێت، هێزە ئەمنیەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

ڕوناڵد سانتۆس كە پیشەی پزیشكە و بەڕەگەز فلپینیە و كارمەندی نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكانە لەكەركوك لەڕوداوێكی تەمومژاویدا لەنێو فڕۆكەخانەی كەركوك بەچەقۆ دەكوژرێت. 

پەیامنێری ژیان لە كەركوك رایگەیاند، تا ئێستا ڕوون نیە كە خۆی كوشتووە یا كوژراوە و بەڵگەكان لەوبارەیەوە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە.


ڕیکلام