تەندروستی عێراق: ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا 9 هەزاری تێپەڕاند

  2020-09-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ٩ هەزار کەسی تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤١١٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٢ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٤١١١ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی سەرژمێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی کردووە تا ئێستا، ٣٥٣ هەزار و ٥٦٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش تا ئێستا ٢٨٤ هەزار و ٧٨٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕێژەی چاکبوونەوە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە لە ٨٠.٥%.




ڕیکلام