وەزارەتی کشتوکاڵ ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری دامەزراند

  2020-09-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری دامەزراند و لە یەکەم رکۆبونەوەی ئەنجومەنەکدا چەند بڕیارێک دەرکران.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە بە بەردەوامیدان بە باجی گومرگی لەسەر هێلكەی تروكاندن، هەروەها تەنها خاوەن هەڵێنەرەكان دەتوانن هێلكە تروكاندن هاوردە بكەن بە پێی توانای خۆیان.

بڕیاریکی دیکە ئەوەیە سندوقی پاڵپشتی كەرتی پەلەوەری دادەمەزرێت و باج لە سەر پارچەكانی مریشك زیادەکرێت و هەروەها ئاسانكاری كرێی كارەبا و سۆیە دەكرێت بۆ كارگەكانی ئالیك، لە بەرامبەردا پێویستە ئەوانیش نرخی ئالیك دابەزێنن بۆ ئەوەی نرخی مریشك لەسەر هاوڵاتی كەم بێتەوە.

هەروەها لەمەودوا لیژنەیەک چاودێری هەڵێنەرەكان دەكات و هەناردەی بەرهەمی مریشک بۆ خوارو ناوەڕاستی عێراق چارەسەردەکرێت.

وەزیری کشتوکاڵی ڕایگەیاندوە پڕۆژە یاسایەكمان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ پێداچوونەوە بەكاری سەرپەرشتی پڕۆژە كشتوكاڵی و ڤێتێرنەرییەكان لەگەڵ قەرزە كەڵەكە بووەكانی سەر پڕۆژەكان بكرێتە قەرزی درێژخایەن.


ڕیکلام