باڵیۆزی ئێران بۆ هاوڵاتیەکانی: ڕوو مەکەنە سنورەکانی عێراق

  2020-09-28  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، ڕوو نەکەنە سنوری عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسیندا، چونکە بەهۆی کۆرۆناوە عێراق سنورەکانی خۆی داخستووە.

ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لەوبارەیەوە وتی "داوا لە هاوڵاتیان دەکەم ڕوو نەکەنە سنورەکانی عێراق، چونکە بەهیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێ نادرێت بچنە ناو خاکی عێراقەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی مەراسیمی چلەی ئیمام حسین تەنها بۆ هاوڵاتیانی عێراقە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە گەشتیاران و بیانی نادرێت بێنە عێراق و بەشداری مەڕاسیمەکان بکەن.

ئەو ڕێوشوێنانەش بەهۆی ڕێنماییەکانی تەندروستییەوە جێبەجێ دەکرێت، بۆ رێگرتن لە تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا لە عێراقدا.

لە ماوەی ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەکی سنوری و دەروازە جیاجیاکانەوە لەگەڵ ئێراندا، بە دەیان هاوڵاتی ئێرانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمەکانی چلەی ماتەمینی ئیمان حسیندا دەیانویست بێنە ناوخۆیی عێراقەوە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە ڕێگرییان لێ کراوە.



ڕیکلام