سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجامدەدات و گفتوگۆ لەسەر سوتانی داراستانەکان و دارسنەوبەرەکان و ژینگەی ناوچەکە دەکات.
لە کۆبونەوەکەدا ڕاپۆرتی لیژنەی کاتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەدوادچوون لە سوتانی دارسنەوبەرەکان پێکهێنرا و راپۆرتیان ئامادەکردوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستانیش بەهەمانشێوە بەدوادچونی بۆ کەیسی سوتاندنی دارسنەوبەرەکان کردوە و سەردانی شوێنەکەیان کردو لەگەڵ بەپرسانی ئیداری سلێمانی کۆبونەوە.
لە ماوەی ڕابردوو بەشێکی زۆر لە دارە بەتەمەنەکانی شاخی گوێژە سوتا و دواتریش لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتار و چالاکی مەدەنیەوە ڕاگەیەندرا کە هەوڵێک هەیە بۆ سوتاندنی دار سنەوبەرەکانی ناوچەی تاسلوجە و پێدانی زەویەکەی بە کۆمپانیا ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.