لەبەیانیەوە تورکیا چوارجار سنورەکانی دێرەلۆکی بۆردومانکردوە

  2020-09-29  | 
 مازن شنگالی
لە بەیانی ئەمڕۆەوە فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی سنورەکانی ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی و چوار جار بۆردومانی ناوچەکەیان کردوە.

سەرچاوەیەک بە (تۆڕی هەواڵئ ژیان)ی ڕاگەیاند بوردوومانەکە لە گوندەکانی گۆهەرزێ و بلاڤە و گەلی سێڤا بووە لە ناحیەی دێرەلۆک.

وتیشی بەهۆی بەردەوامی بوردوومانەکان تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە.

بەپێی زانیارییەکان بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە رەزو باخی گوندنشینانی ناوچەکە کەوتۆتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەبیناوی لێدان لە بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی هەرێم و تا ئێستا بەدەیان هاوڵاتی مەدەنی کوشتووە.


ڕیکلام