میری دەوڵەتی کوەیت کۆچی دواییکرد

  2020-09-29  | 
شێخ سوباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح میری کۆچکردووی دەوڵەتی کوەیت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دیوانی میری دەوڵەتی کوەیت ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شێخ سوباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح میری دەوڵەتی کوەیت لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لە بەیاننامەیەکدا دیوانی میری کوەیت بڵاویکردەوە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری کوەیت ڕادەگەیەنین و شەرەخۆشی لە گەلی کوەیت و نەتەوەی عەرەب و ئیسلام دەکەین".

سەر لەئێوارەی ئەمرۆش تەلەفزیۆنی فەرمی کوەیت، پرۆگرامە ئاساییەکانی خۆی ڕاگرت و بەپەلە دەستی پە پەخشی قورئاین پیرۆز کرد.

شێخ سوباح لە ڕۆژی ١٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٩ لە دایک بووە، ئەمڕۆ ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد.

 پازدەمین میری دەوڵەتی کوەیتە و پێنجەمین میری ئەو وڵاتەیە دوای سەربەخۆ بوونی لە بەریتانیا.

کوڕی چوارەمی ئەحمەد جبار سوباحە.

خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخەی موبارەکییە تەواو کردووە، یەکەم وەزیری راگەیاندنی کوەیتە و دووەم وەزیری دەرەوەیە لە مێژووی ئەو وڵاتەداز

ماوەی ٤٠ ساڵی تەواو وەزیری کاروباری دەرەوەی کوەیت و بووە.

لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ساڵی ٢٠٠٦ پۆسای سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بەدەستەوە بووە.

لە ساڵی ٢٠٠٦ جڵەوی دەسەڵاتی لە دەوڵەتی کوەیت گرتووەتە دەست، لە جێگەی شێخ عەبدوڵا سالم سوباح، کە بەهۆی باری تەندروستییەوە وازی لە دەسەڵات هێنا.

لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا هاوسەرگیری لەگەل فتوح سلیمان حمود کچەی مامی خۆی کردووە، بەر لە داگیرکردنی کوەیت خێزانەکەی کۆچی دوایی کردووە، بەڵام دواتر هاوسەرگیری نەکردووەتەوە.

لەو هاوسەرگیریە یەک کچ و سێ کوڕی هەبووە، بە ناوەکانی (ناسر و حەمەد و ئەحمەد، سەلوا)

ئەحمەدی کوڕی لە ساڵی ١٩٦٩ بە ڕوداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کردووە، سەلوای کچیشی لە ساڵی ٢٠٠٢ بە شێرپەنجەی مەمک کۆچی دوایی کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نازناوی "سەرکردەی کاری مرۆیی" پێ بەخشراوە، دواتر دەوڵەتی کوەیت ناوی سەنتەری کاری مرۆیی لێنراوە، لەپای ئەو کارە مرۆییانەی کە کردوویەتی.

 لە ماوەی دەسەڵاتی سوباح ئەحمەد دەوڵەتی کوەیت دەیان پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگی تیا بنیاتنراوە و ، کوەیت بووەت یەکێک لە ناوەندە بازرگانی و داراییە دیارەکانی ناوچەی کەنداو.

لە ئێستادا نەواف ئەحمەد جابر سوباح کە جێنشینی بووە، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەسەڵاتەکانی میری دەوڵەتی کوەیت دەگرێتە دەست.

 



ڕیکلام