سەدر پەیامێکی توند ئاراستەی گروپەکانی حەشد دەکات

  2020-09-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر پەیامێکی توند ئاراستەی گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت کارێک نەکەن گەل بە ئامانج بگرن.

سەدر لە تویتێکدا لە تویتەری فەرمی خۆی نوسیویەتی پێویستە گروپەکانی (مقاومە)بەرگری و جیهاد بەرگری لە ناوبانگی خۆیان بکەن.

راشیگەیاندوە نابێت(مقاومە)بەرگری بگۆڕن بۆ(مقاولات)بەڵێندەرایەتی و جیهاد بگۆڕن بۆ سیاسەت.

داواشیکردوە لە رێگەی چەکەکانیانەوە کارێک نەکەن گەل بخەنە ژێر جەنگ و بوردمانێکەوە کە تەنها خۆمان زیان بکەین.

سەدر راشیگەیاندوە پێویستە هەموان پێکەوە کاربکەن بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و بە یاسایکردنی کاری باڵیۆزخانەکان.

موقتەدا سەدر دەشڵێت ئەگەر بەو جۆرە نەکرا هەمووان پێکەوە لە ژێر رێنمای مەرجەعە باڵاکان ڕووبەڕوویان دەبنەوە نەک بە شێوەی تاک تاک.


ڕیکلام