وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 4691 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون.
تەندروستی عێراق ئاشکراشیکردوە 3385 توشبووی دیکە چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە.
هەروەها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 59 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە زۆرینەی لە سلێمانین کە 11 کەسن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا 362 هەزار و 981 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها لە ئێستادا نزیکەی 62 هەزار کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 550 کەسیان باری تەندروستان ناجێگیرە.