هۆشیار زێباری: هێرشەکان بۆ تێکدانی ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستانە

  2020-09-30  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشە موشەکیەکەی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە لایەن هەمان ئەو گروپانەیەوە کە هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

لە توێتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هۆشیار زێباری دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند "ئەمشەو سێ موشەک لە نزیک بنکەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەوتووەنەتەوە".

وتووشیەتی "ئەم کارە هەڵچوونێکی دیکەیە بۆ تێکدانی ڕەوشی ئاسایش لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن هەمان ئەو گروپانەی کە هێرشیان کردە سرە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کاروانەکانیان، بۆیە پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ ڕاگرتنی ئەم کارانە".

ئەو وتانەی هۆشیاری زێباری لە کاتێکدایە ەمشەو چەند موشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتوونەتەخوارەوە و ئاگر لەناوچەکە کەوتووەتەوە.

تا ئێستا ڕوون نییە ئەو موشەکانە ئاراستەی چ لایەنێک و شوێنک کراون بە دیاریکراوی .

هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوەدەکەن ئاراستەی بنکەی ئەمریکییەکان کراوە لە گوندى داره‌به‌ن نزیك فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام سیستەمی بەرگری دژە ئاسمانی هاوپەیمانان موشەکەکانی پوچەڵ کردووەتەوە .

هەندێک زانیاریش ئاماژە بەوەدەکەن ئەو موشەکانە لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر کەوتنەخوارەوە بەڵام تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکان نازانرێت .



ڕیکلام