دژەتیرۆری پارتی دیموکرانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو موشەکانەی ئەمشە و ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کران، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئاراستە کراون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆر کوردستان بڵاویکردەوە " كاتژمێر 8:30ى ئه‌مشه‌و له سنوورى گوندى شێخ ئهميرهوه كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه له‌لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه 6 مووشه‌ك به ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هاوێژران، به‌ڵام دوور له فڕۆكه‌خانه له چۆڵه‌وانى كه‌وتنه خواره‌وه و دوو له‌و مووشه‌كانه‌ش نهتهقيونهتهوه و خۆشبه‌ختانه هيچ زيانێكى لێ نه‌كه‌وته‌وه."
لە لایەکی ترەوە حەسەن قادرزادە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەربارەی هێرشە موشەکییەکانی ئەمشەوی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێربە ماڵپەری حزبەکەی ڕاگەیاندووە "دەکرێ ئامانجی سەرەکی لەو مووشەکبارانە بنکەکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووبێ و داواشی لە لایەنە پەیوەندارەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان کرد چاودێریی دۆخەکە بکەن" .