کۆمپانیای مۆدێرنە: پێش هەڵبژاردنی ئەمریکا ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە نابێت

  2020-10-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای مۆدێرنەی ئەمریکا کە لە هەوڵدایە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بەرهەمبێنێت ڕایگەیاند پێش هەڵبژاردنەکان ناتوانن ڤاکسینەکە ئامادەبکەن.

ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند ستیڤان بانسیل سەرۆکی کۆمپانیاکە لەمیانەی کۆنگرەی تەندروستی (فاینشناڵ تایمز)ئاشکرایکردوە، پێش 25 مانگی یانزە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە دەرناچێت.

وتیشی پێویستە لە سەلامەتی ڤاکسینەکە دڵنیابین و لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە پەسەندبکرێت ئینجا بخرێتە بازاڕەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کۆمپانیای مۆدێرنە چەند مانگێکە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنایە و ئێستا لە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەکانیدایە.

هەروەها حکومەتی ئەمریکا رێکەوتی لەگەڵ کۆمپانیاکە واژۆکردوە بۆ کڕینی سەد ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان لەکاتی بەرهەمهێنانیدا.

پێشتریش چەند جارێک دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندوە پێش هەڵبژاردنەکان ڤاکسینەکە ئامادە دەبێت بەڵام بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا گومانیان لە قسەکانی ترەمپ هەیە و پیانوایە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانە.


ڕیکلام