جێگری پارێزگاری هەولێرڕایگەیاند بەپێی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەکان موشەکەکانی شەوی ڕابردوو لە قەزای حەمدانیەی سەر بە موسڵ هەڵدراون و پێویستە حکومەتی عێراق بە فەرمی وەڵممان بداتەوە چونکە لە ژێر دەسەڵاتی ئەوانەوە هەڵدراوە.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە، گومانمان هەیە لەو میلیشیا چەکدارانەی ناو حەشدی شەعبی و ئەو چەکدارانەی تر کە لەسنوری حکومەتی عێراقدا هەن موشەکەکانیان هاویشتبێت.
جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە شاری هه‌ولێر شارێكی پێشكه‌وتووه له‌ڕووی ئه‌منی و بازرگانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌وانه‌یه خه‌ڵكانی تر له‌میلشیاكان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئارامیه تێكبده‌ن پێیان وابێت به‌چه‌ند موشه‌كێك ده‌توانن ئارامی شاری هه‌ولێر تێكبده‌ن یاخود ئه‌و "سومعه ئه‌منیه‌ی" كه‌له‌ناو شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌كه‌داری بكه‌ن، ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌گه‌رن.
سەبارەت بە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و گواستنەوەی بۆ هەولێر جێگری پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکردوە به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئێمه وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه له حاڵه‌تێكی له‌وجۆره‌دا تەنها لە میدیاکان بیستومان ئه‌گه‌ر ئه‌وان (باڵوێزی ئه‌مریكا) ڕوویان له شاری هه‌ولێر كرد هه‌رده‌چنه ناو بینای كونسوڵگه‌ریه‌كانی خۆیان و ده‌وامی فه‌رمی خۆیان ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش كارێكی ئاساییه.
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەی هاوپەیمانان نزیک فڕۆکەخانەی هەولێرکرا، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەرپرسانی هەرێمی لێ کەوتەوە.