بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی مەترسیەکانی کۆرۆناوە تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر کردنەوەی باخچەکانی منداڵان نەدراوە.
بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بە(تۆڕی هەواڵی ژیان) ی ڕاگەیاند تا ئێستا نەیتوانیوە بگاتە ئەو بڕیارە بدات کە باخچەکان بکرێنەوە چونکە قەرەباڵغن و مەترسی هەیە.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی 27 ی مانگی ڕابردوو خوێندنی پۆلی 12 ی ئامادەیی لە پۆلەکاندا دەستیپێکرد و بڕیارە رۆژی 10 ی ئەم مانگەش خوێندنی پۆلەکانی یەک و دووی سەرەتای لە ناو قوتابخانەکان دەسپێبکات.
هەروەها پۆلەکانی سێی سەرەتای هەتا یانزەی ئامادەیی بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات، ئەوەش وەک حکومەتی هەرێم دەڵێت بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە.