چیرۆکی تەیموری ئەنفال دەکرێتە فیلمێکی سینەمایی

  2020-10-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆ یەکەمجار لەلایەن گەورە کۆمپانیایەکی بەناوبانگی فیلمیسازیەوە چیرۆکی (تەیمور، تاکە رزگاربوونی کۆمەڵکوژی ئەنفال) دەکرێتە فیلمی سینەمایی درێژ.

ئالان هەموان پرۆدیسەری فیلەمەکە لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە رۆژی 28 ی ئەیلول لە پێشبرکێیەکی نێوەدوڵەتیدا کە سەدان چیرۆکی نەتەوەکانی تێدا پێشکەشکراوە چیرۆکی تەیمور وەک یەکەمین چیرۆک هەڵبژێردراوە و دەکرێتە فیلمێکی سینەمایی درێژ.

ئالان هەموان دەشڵێت هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمەڵێک پرۆدیسەر وسکریپت رایتەری بەئەزمونەوە ئەنجامدراوە و لەلایەن کۆمپانیای رایندەنسەوە ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە جگە لە چیرۆکی تەیمور سێ چیرۆکی دیکەش هەڵبژێردراون بۆ ئەوەی بکرێنە فیلمی سینەمایی.

پرۆدیسەری فیلەکە نوسیوشیەتی هیوادارە بتوانێت خەونی خۆی وهەموو تەیمورەکان وهاوڕێ هونەرمەندەکانی بەدیبێنێت کەچەندین ساڵە باس لەوە دەکەن چۆن فۆرمی ئەنفال بکرێتە فیلمێکی سینەمایی .

چیرۆکی تەیموری ئەنفال باس لە رزگاربوونی گەنجێک دەکات لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفال و چیرۆکەکەش لەلایەن نوسەر عارف قوربانیەوە کراوەتە کتێب.


ڕیکلام