ڕوانگەی سوری: توركیا 850 چەكداری سوریی گواستوەتەوە بۆ ئازەربایجان

  2020-10-01  | 
توركیا 850 چەكداری سوریی گواستوەتەوە بۆ ئازەربایجان
فۆتۆ: ئەسۆشیەتدپرێس
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، تاوەکو ئێستا توركیا 850 چەكداری گروپە سورییەكانی گواستوەتەوە بۆ ئازەربایجان، بۆ روبەروبوونەوەی ئەرمینیا.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، كاروانێكی دیكەی چەكدارە سورییەكانی سەر بە توركیا، كە لە ٥٣٠ چەكدار پێكدێت، گەیشتووەتە ئازەربایجان و بەوەش ژمارەی ئەو چەکدارە سوریانەی کە لەلایەن تورکیاوە گواستراونەتەوە بۆ ئازەربایجان، دەگاتە ٨٥٠ چەکدار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو چەكدارانەی سوریا كە توركیا بردونی بۆ شەڕی (ئازەربایجان - ئەرمینیا)، تا ئێستا (28) چەكداریان كوژراون و (62) چەكداری دیكەشیان برینداربوون.

ماوەی پێنج ڕۆژە، شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بە سەختی لەسەر هەرێمی ناگۆرنی قەرەباغ دەستیپێکردووەتەوە، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئەرمەنن و لە سەردەمی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ئازەربایجان جیابۆوە .

رؤژی ڕابردووش، ئەرمینیا هەوڵەکانی ڕوسیای بۆ ناوبژیوانی لە گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ئازەربایجان رەتکردەوە، کە چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووەتەوە.



ڕیکلام