نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە دهۆک دیاریکرا

  2020-10-01  | 
نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە دهۆک دیاریکرا
ئەرشیڤ
دهۆک
 مازن شنگالی
نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لە پارێزگای دهۆک بۆ مانگی ئەیلول بە بڕی 5 هەزار و 750 دینار دیاریکرا.

هەکار هروری نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکانی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، لەمانگی ئەیلولدا لە ٢٤ کاتژمێردا، چوار کاتژمێر و 40  خولەک کارەبای مۆلیدەیان داوە بە هاوڵاتیان، لەبەرامبەریشدا بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا بڕی 5 هەزار و 750 دیناریان لێ وەردەگیرێت .

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی تەمموزدا ، لە شەو و ڕۆژێکدا چوار کاتژمێر و 20 خولەک کارەبای مۆلیدەیان داوە بە هاوڵاتیان و لەبەرامبەردا بڕی 5 هەزار و 500 دیناریان لێ وەرگیراوە .

بەوەش دەردەکەوەێت کە ڕێژەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان لە پارێزگای دهۆک لە مانگی ئەیلولدا بە بەراورد بە مانگی تەمموز 20  خولەک کەمیکردووە، واتە لەو مانگەدا بۆ ماوەی  19 کاتژمێر و 20 خولەک کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە شاری کەرکوک بۆ مانگی ڕابردوو، لەنێوان ١١ بۆ ١٢ هەزار دینار دیاریکراوە، بەرزی نرخەکەش نیگەرانی هاوڵاتیانی شارەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە.