بابا شێخ باوکی ڕۆحی ئێزدییەکان بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
بابا شێخ چەند ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی نەخۆشی هەناو و گورچیلەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری دهۆک، پاش مانەوەی بۆ ماوەی نزیکەی ٤٨ کاتژمێر لەژێر چاودێری چڕدا، بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەم لە شاری هەولێر و ئەمشەو لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
بابا شێخ ناوی تەواوی خرتۆ حاجی ئیسماعیلە و بە مەرجەعی بالای ئاینی ئێزدی و باوکی ڕۆحی ئیزدییەکانی هەموو جیهان دادەنرێت و لە هەمان کاتیشدا ئەندامی ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئیزدییەکانە.
بڕیارە تەرمی بابا شێخ لە مەراسیمێکی شایستەدا لە قەزای شێخان بەخاک بسپێردرێت.