جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق ڕادەگیرێنەوە

  2020-10-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ڕۆژی شەممەوە تا کاتێکی نادیار گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق ڕادەگیرێنەوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەزگای فڕۆکەوانی مەدەنی تورکیا عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لە رۆژی 3ی تشرینی یەکەمەوە کە دەکاتە ڕۆژی شەممە هەموو گەشتەکان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە رادەگیرێن.

بەپێی نوسراوەکەی دەسەڵاتی مەدەنی فڕۆکەوانی عێراق، تەنها ئەو گەشتانە ڕاناگیرێن کە بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی تورکیایە لە عێراقەوە
.


شەوی هەینی 25ی ئەیلول دوای چەندین مانگ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، گەشتەکان لەنێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و تورکیا دەستیانپێکردەوە بەڵام بەشێوەیەکی سنورداربوو.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوەڕاستی مانگی ئادارەوە گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق راگیران .




ڕیکلام