بەریتانیا ئامادەی ناردنی پزیشكە بۆ چارەسەری ترەمپ

  2020-10-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەریتانیا لەبارەی تووشبوونی سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا ئامادەیی وڵاتەكەی راگەیان بۆ ئەوەی پزیشكی پسپۆڕ رەوانە بكات لەبەر ئەوەی ئەوان ئەزمونیان هەیە لە چارەسەر كردنی سەرۆكی وڵاتەكەیاندا.


ڕۆبێرت جینریك، وەزیری نیشتەجێبونی بەریتانیا ڕایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و میلانیای هاوسەری دەخوازێت.

ناوبراو وتیشی، وڵاتەكەی دەیەوێت پزیشكی پسپۆڕ رەوانەی ئەمریكا بكات و دەشڵێت "ئێمە دەزانین چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ تووشبوونی سەرۆك بكەین، كاتێك بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا تووشی كۆرۆنا بوو، لە سیاسەت دووركەوتەوە، ئێستاش دەمانەوێت سەرجەم خێزانەكەی ترمپ سەلامەت بن".

ئەوەش دوای ئەوەهات كە بەیانی ئەمڕۆ لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند خۆی و هاوسەرەكەی تووشی كۆرۆنا بوون و دەستیان كردووە بە قۆناغی كەرەنتین و چارەسەر وەرگرتن. 


ڕیکلام