هۆشیار زێباری ناوی ئەو كەسە ئاشكرادەكات لەپشت هێرشەكەی هەولێر بووە

  2020-10-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا دەكات كە لە پشت هێرشە موشەكیەكەی هەولێر بووە و دەڵێت ئەو كەسە لەلایەن هادی عامریەوە پشتیوانی دەكرێت.


هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی رایگەیاند، "وەعد قەدۆ، سەركردەی حەشدی شەعبی لە پشت هێرشە موشەكییەكەی سەر شاری هەولێرە".

ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە "وەعد عەدۆ لەلایەن هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحەوە پشتگیری دەكرێت و ناویشی لە لیستی تیرۆردایە، چەندین تاوانی لە ناوچەكانی ژێر دەستی لیوای 30 هێزەكانی عێراق ئەنجامداوە و سەرپەرشتی كردوون".

زێباری ئاماژەی بەوە كردووە، ڕووداوی موشەكەكانی هەولێر بەپلەی یەكەم نامەیەك بو بۆ ئەمریكا و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەوڵێكیشە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی ئەمریكا و ئێران لەسەر خاكی عێراق.

ئاماژەی بەوە كردووە سەركردایەتی سیاسی كورد لەو هێرشە بێ دەنگ نابێت و دەشڵێت: هەڵدانی موشەكەكان كە ئامانجەكەی خۆی نەپێكا لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا گرژی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

روونیشیكردووەتەوە ئەو هێرشە نامەیەك بوو بۆ ئەمریكیەكان كە وتیان شوێنتان نییە لە عێراقدا زیاتر لەوەی كە نامەیەك بۆ بێت بۆ هەرێم، ئەوەش سزای بەدوادا دێت بۆ سەر ئەو لایەنانەی تێوەگلاون. 


ڕیکلام