ئەردۆغان: تا رزگارکردنی قەرەباغ شەڕ درێژەی دەبێت

  2020-10-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند شەڕ لە دژی ئەرمینیا بەردەوام دەبێت هەتا سوپای ئازەربایجان دەتوانن هەرێمی قەرەباغ کۆنتڕۆڵبکەنەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی وتارێک لە کاتی کردنەوەی نەخۆشخانەیەک ڕایگەیاند هەندێک دەیانەوێت تورکیا گەمارۆ بدەن بەڵام ئەوە سەرناگرێت و ئەوان گەرمارۆکان تێکدەشکێنن.

وتیشی ئەو شەڕەی هەیە بۆ رزگارکردنی هەرێمی قەرەباغە کە ئەرمینیا داگیری کردوە و پێویستە ئازادبکرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەشێکی زۆری وڵاتان داوایانکردوە شەڕەکە ڕابگرێت و بە دیالۆگ کێشەکان چارەسەربکرێت بەڵام سەرۆک کۆماری تورکیا داوا دەکات شەڕ بەردەوام بێت.

هەروەها حکومەتی ئەرمینیا تورکیا تۆمەتبار دەکات بەوەی بە هەزاران چەکداری سوری هێناوە بۆ ئازەربایجان و یارمەتیدانی سوپای ئەو وڵاتە لە شەڕەکەدا.


ڕیکلام