دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند داهاتی مانگی ڕابردووی دەروازە سنورییەکان زیاتر لە 100 ملیار دینار بووە.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە داهاتی مانگی ڕابردوو بریتی بووە لە 100 ملیارو 979 ملیۆن و 929 هەزار دیناربووە.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردوە لە هەوڵەکانیان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و زیادکردنی داهات بەردەوام دەبن.
دەستەکە ڕاشیگەیاندوە داهاتەکە زیادی کردوە ئەوەش دوای ئەوەی بە بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران هێزی تایبەت بە پاراستنی دەروازەکان دیاریکرا و جوڵەی بازرگانی رێکخرایەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو کازمی هەڵمەتێکی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر دەروازە سنورییەکاندا دەستپێکرد.