بە تۆمەتی لێدان و سوکایەتی بە ژنێکی دووگیانی موسڵمان پێاوێکی ئوسترالی بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێن عەرەبی بڵاویکردوە رەنا ئەسمەر ژنێکی موسڵمانی دووگیانە و لە قاوەخانەیەکی شاری سیدنی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دانیشتووە.
بەڵام لەکاتی هەستانیدا کراسەکەی بەسەر پیاوێک کەوتووە و پیاوەکەش توڕەبووە و بە توندی بە چەند مستێک لەسەریداوە و کەوتۆتە سەر زەوی.
دواتر هاوڕێکانی فریای کەوتوون و لەدەستی پیاوەکە رزگاریان کردوە.
ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندوە ڕوداوەکە ساڵی پار ڕویداوە، تۆمەتبارەکە ڕایگەیادوە من رقم لە ئیسلام و حیجاب نیە بەڵام لەگەڵیشاندا نیم.
دادگای ئوسترالیا لەسەر ئەو دۆسیە پیاوەکەی بە سێ ساڵ زیندانی سزادا،بەڵام دوای دووساڵ لە تەواوکردنی سزاکەی دەتوانرێت بە مەرج ئازادبکرێت.