کازمی فەرمانیکرد پەلە بکردن لەتۆماری بایۆمەتری دەنگدەران

  2020-10-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد، پەلەبکرێت لە تەواوکردنی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران، داواشی لە هەموو لایەنە فەرمیی و جەماوەرییەکان کرد، پشتیوانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکەن لەسەر هەموو ئاستەکان بۆ تەواوکاری ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

کازمی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ڕاسپاردووە، بە زیادکردنی هەڵەکانیان بۆ پەلەکردن لەهەوڵەکانی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی عێراقی لە نزیکترین دەرفەتدا، وەک ئامادەکارییەک لەپێناو ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

داواشی لەسەرجەم هاوڵاتیانی عێراق کرد ئەوانەی کە مافی دەنگدانی هەیە، پەلە بکەن لە نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەدەستبێننەوە.

کازمی جەختیکردەوە، لە بایەخی ئەوەی کە سەرجەم دەنگدەران بتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن، کە بڕیارە لە شەشی مانگی حوزەیرانی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

سەرۆک وەزیران وتی "بەشداریکردنی فراوان لە دەنگدان بەڵگەیە لەسەر متمانەی گەلی عێراق بە دیموکراسی و سیستمی مەدەنی دەستوری ، کە هاوکار دەبێت لە ڕێگەگرتن لەو کەسانەی بوونەتە بەردەم شەفافیەتی و پاک و بێگەردی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا".

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا کازمی ستایشی توانای تەکنیکی و شارەزای کارمەندانی کۆمسیۆن کردووە، کە هەوڵێکی زۆریان داوە لە تۆمارکردنی زانیاری دەنگدەران و دابینکردنی کارتی دەنگدان، دواشی لە هەموو هاوڵاتیان کرد پەلە بکەن لە نوێکردنەوەی زانیارییەکان لە بنکەکانی دەنگدان، بۆ ئەوەی کارتی ئەلکترۆنی دەنگدان بەدەستبهێنن و بتوانن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا دەنگی خۆیان بدەن.

 



ڕیکلام