بەگویرەی توێژینەوەیەکی تەندروستی و دەروونی بۆ هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، دەرکەوتووە عێراقییەکان زۆرترین گیرۆدەییان هەیە لەگەڵ خەمۆکیدا.
توێژینەوەکە لەلایەن سەنتەری (بارۆمەتری عەرەبی)یەوە ئامادەکراوە و زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس بەشداریان تێدا کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، دەرکەوتووە عێراقییەکان زۆرترین گیرۆدەییان هەیە لەگەڵ خەمۆکیدا بەڕێژەی لە ٤٣%.
دوای ئەوانیش تونسییەکانن، بەڕێژەی لە ٤٠%، فەلەستینییەکان بەڕێژەی لە ٣٧%، لەکاتێکدا وڵاتی مەغریب لە کۆتایی لیستەکەدایە و ڕێژەکەی لە ٢٤%.
توێژینەوەکە دەریخستووە بەرزی ڕێژەی خەمۆکی لەلای عێراقییەکان و فەلەستینییەکان، دەگەڕێتەوە بۆ ژیانکردنیان لەگەڵ تاقیکردنەوەکانی جەنگ، بە تایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا.
سەبارەت بە وڵاتی تونس توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردوو، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ژیان و گوزەران لەو وڵاتە پەیوەستە بە ڕێگری و بەربەستەکانی بەردەم قۆناغی ڕاگوزەر کە وڵاتەی پیا تێپەڕ دەبێت.
هەر لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دانیشتوانی شار لە لوبنان و لیبیا و سودان، زۆرترین هەستکردنیان هەیە لەگەڵ ئەوەی کە هەست دەکەن بە خەمۆکی، بەڵام دانیشتوانی عێراق و تونس و ئوردن و میسر و مەغریب لە گوندەکان زیاتر هەست بە خەمۆکی دەکەن.
بەڵام لەناو دانیشتوانی شارو گوند لە جەزائیر و فەلەستین، هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆ هەست پێ نەکراوە ، بەڵام بۆ فەلەستینییەکانی ناو ئۆردوگاکان زۆرترین هەستکردنیان هەیە بە خەمۆکی.