جۆ باید کاندیدی دیموکراتەکان ڕایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بیباتەوە، ئەوا ئیدارەکەی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن دەکات بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ سعودیەدا.
باید ئاماژەی بەوەکردووە، واشنتۆن کۆتایی دەهێنن بە پشتیوانی واشنتۆن لە جەنگی یەمەن و مامەڵە لەسەر بەهاکانی خۆی ناکات لە پێناوی فرۆشتنی چەک و کڕینی نەوتدا.
کاندیدی دیموکراتەکان لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەری خۆی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند "دوو ساڵ لەمەوبەر سیخوڕەکانی سعودیە، کە پێدەچێت بە فەرمانی محەمەد سەلمان جێنیشینی سعودیە، حەمال خاشقچیان کوشت و پارچە پارچەیان کرد، تۆمەتەکانیشی کە گیانی خۆی لەپێناودا دانا، ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی دەگرت".
بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، پابەندبوونی ئەمریکا بە بەهاکانی دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ کاری لە پێشەنن، تەنانەت لەگەڵ نزیکترین هاوبەشیاندا لەسەر ئاستی ئەمنیش، بۆیە بەرگری دەکات لە مافی چالاکانی مەدەنی و جوداخوازە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسان لە جیهاندا، بۆ ئەوەی بەبێ ترس لە لێپرسینەوە و توندوتیژی، ئەوە ئەنجام بدەن کە بیری لێ دەکەنەوە.
ئەو لێدوانانەی جۆ بایدن لەکاتێکدایە، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ لە بەیاننامەکەدا هۆشداری دایە هونەرمەندان و وەرزشکاران و کەسانی بەناوبانگ و وەبەرهێنەکان، لەوەی بەشاری هیچ چالاکییەک بکەن کە حکومەتی سعودیە ڕێکی دەخات.
هیومان ڕایتس ۆوچ ئاماژەی بەوەکردووە، سعودیە لە هەوڵی بەرکاهێنانی کەسانی بەناوبانگ و ڕێکخستنی ئاهەنگی هونەری وەرزشیدایە، بە مەبەستی سپیکردنەوەی وێنەی خۆی و داپۆشتی ئەو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ کە ئەنجامی دەکات، لەو پێناوەشدا بە ملیاران دۆلار خەرج دەکات.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند، هەڵمەتێکی دەستپێکردووە، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی سعودیە، بۆ سپیکردنەوەی وێنەی خۆی و داپۆشینی پێشێلکارییەکانی ، بۆ ئەو مەبەستەش کەرتەکانی هونەری و وەرزشی ئاگادار کردووەتەوە سەبارەت بە تۆماری سعودیە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.