وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢١٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٨١٧ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لەعێراق گەیشتووەتە ٨١.١%ی تووشبوان.
بەگوێرەی سەرژمێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا ٣٧٩ هەزار و ١٤١ کەس تووشی کۆرنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٠٧ هەزار و ٤٨٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.
تا ئێستاش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ٩٣٩٩ کەس لەسەرانسەری عێراقدا گیانیان لەدەستداوە.