وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ٥٠ هەزارکەسی تێپەڕاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا ٥٠ هەزار و ٢٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی تووشبوونیش لە شاری هەولێرە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٦٢٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٩ کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٢٤ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا ٥٠ هەزار و ٢٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ٣١ هەزار و ٩٩٦ کەس چاکبوونەوە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١٨٢٦ کەس لە تووشبوانی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.