قەرزەكانی حكومەتی هەرێم لە پێنج مانگدا ملیار و نیوێك دۆلار زیادیكردووە

  2020-10-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راپۆرتی داراییدا لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند قەرزەكانی سەر حكومەت زیادیان كردووە بووەتە نزیكەی 28 ملیار و نیو دۆلار بەوەش لە ماوەی نزیكەی پێنج مانگدا ملیار و نێو قەرز زیادی كردووە.


مەسرور بارزانی، لەسەر كارەكانی كابینەكەی لە ماوەی دەستبەكاربوونیدا ڕاپۆرتێكی لە بارەی چەند تەوەرێكی جیاواز خستەروو تیایدا ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئێٍستادا حكومەتی هەرێم زیاتر لە حەوت ملیار دۆلاری قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی لەلایە و زیاتر لە هەشت ملیاری قەرزی موچەخۆران و هەشت ملیاری پابەندیە داراییەكان  قەرزدارە. 

ئەوەشی روونكردەوە حكومەتەكەی لە ئێستادا نزیكەی چوار ملیار دۆلاری هەردوو بانكی بازرگانی عێراقی و بانكی نێودەوڵەتی كوردستان قەرزدارە، بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی مەسرور بارزانی كۆی قەرزەكانی حكومەت زیادیان كردووە بەراورد بە سەرەتای دابەزینی نرخی نەوت لەم كابینەیەی حكومەتدا. 

بارانی لە كۆبوونەوەكەی پەرلەماندا ئاشكرایكرد، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم 28 ملیار و 476 ملیۆن و 675 هەزار و 35 دۆلار قەرزدارە، بەوەش كۆی قەرزەكانی حكومەتی هەرێم لە ماوەی نزیكەی پێنج مانگدا نزیكیە ملیار و نیوێك زیادی كردووە. 

سەبارەت بە قەرزەكانی حكومەتی هەرێم، سەرۆكی حكومەت لە رۆژی 22ی ئایار لە وتارێكیدا ئاشكرایكرد “حكومەت 27 ملیار دۆلار قەرزدارە و بەشێكی زۆری ئەو قەرزانەش لە ئەستۆی حكومەتی فیدراڵە بەهۆی نەناردنی بودجەی هەرێم لەلایەن حكومەتەكانی پێشووی عێراق”.

بەوەش كە ئێستا قەرزەكانی حكومەتی هەرێم گەیشتووەتە نزیكەی 28 ملیار و نیو بڕی یەك ملیار و نیو قەرز بۆ سەر شانی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیادی كردووە. 


ڕیکلام