دەستگیركراوەكانی تەڤگەر لە هەولێر ئازادكران

  2020-10-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزەری دەستگیركراوانی تەڤگەری ئازادی لە شاری هەولێر رایگەیاند دادگا بڕیاری ئازادكردنی بۆ پێنج ئەندام و دۆستی تەڤگەر دەركرد.

هەرێم رەفعەت، پارێزەری كەیسی دەستگیركراوانی تەڤگەری ئازادی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: كەمێك لەمەوبەر دادگا بڕیاری ئازاد كردنی دەستگیركراوانی تەڤگەری ئازادی دەركرد. 

ناوبراو روونیكردەوە پێنج دەستگیركراوی تەڤگەر لە شاری هەولێركە ماوەیەك بوو دەستگیركرابوون بە بڕیاری دادوەر ئازادكران و ئەمڕۆ لە زیندان دەردەچن. 


ڕیکلام