سێ كەس دەستگیرکران كە هاوڵاتیەكیان لە باخێك ئەشكەنجەداوە

  2020-10-05  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد سەرەتای ئەم مانگە سێ تۆمەتبار هاوڵاتییەك بە فێڵ دەبەنە باخێك لە مێرگەپان و لەوێ سەری دەتاشن و برینداری دەكەن ئەو سێ كەسەش دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەیتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد " لە 1-10-2020 چەند تۆمەتبارێك بەفێڵ هاوڵاتی (م. ع. ق) دەبەنە باخێك لەسنوری مێرگەپان پاش گەشتنیان هەڵدەستن بەبەستنەوەی هاوڵاتییەكە و ئەشكەنجەدان و سوكایەتیپێكردن و تاشینی سەری، بەشێوەیەك بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی 19برین بەجەستەیەوە هەیە". 

پۆلیسی شارەكە ئەوەشی روونكردەوە "هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی توانیان هەرسێ تۆمەتبارەكە لەماوەی 12 كاتژمێردا دەستگیربكەن، بەناوەكانی (ب. ا. ص) و (س. ا. ص) و (ا. ا. ص) كە هەستاون بەئەنجامدانی ئەم تاوانە".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە. 


ڕیکلام