وتەبێژی کۆشکی سپی تووشی کۆرۆنا بووە

  2020-10-05  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کیلی ماکینانی وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ماکینانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڕۆژانە  کە لە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوەوە ئەنجامیان دەدات، سەرەتا هەمووی نێگەتیڤ بووە، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە دەرکەوتووە کە پشکنینی کۆتایی پۆزەتیڤ بووە و تووشی کۆرۆنا بووم، بێ ئەوەی هەست بە هیچ کام لە نیشانەکانی بکەم، بەڵام خۆم کەرەنتین کردووە".

ڕۆژی هەینی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و میلانیای هاوسەری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بۆ چارەسەرکردن برانە نەخۆشخانەی واڵتەر ڕید سەربازی .

دوای تووشبوونی ترەمپ و هاوسەرەکەی، هۆب هیکس یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا و کیلیان کونوای ڕاوێژکاری پێشووی ترەمپ و سێ ئەندامی کۆمارییەکانی لە ئەنجومەنی پیران، رونا مکدانیل سەرۆکی لیژنەی نیشتیمانی کۆمارین ولیام ستیبین بەڕێوەبەری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ترەمپ، نیک لونا یاریدەدەری تایبەتی ترەمپ و سێ ڕۆژنامەنووسی کۆشکی سپی، تا ئیستا تووشی کۆرۆنا بوون.



ڕیکلام