شاندێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی عەلی باپیر ئەمری کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی بەغدا دەکات بۆ تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ لێپرسراوە باڵاکانی بەغدا.
ڕاگەیاندنی مەکتەبی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه بینینی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و، سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق‌و لایەنە سیاسییەکان، شاندێکی کۆمەڵ بەسەرۆکایەتی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامب بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
جگە لە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، عەبدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌لیم شوشكه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له پەرلەمانی عێڕاق و، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق لەناو شاندەکەی کۆمەڵدان.