تەندروستی ڕاپەڕین: پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

  2020-10-05  | 
راپەڕین
بەخاکسپاردنی تەرمی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕانیە پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

تەها محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی١٠ی٢٠٢٠، تەنها لەسەنتەری کۆرۆنا لە ڕانیە، پێنج تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە دوو ئافرەت و سێ پیاو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ ١١٠ هاوڵاتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دەڤەری راپەڕین گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٥١ هەزار و ٧٧ کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و ٨٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ هەزار و ٣٧٨ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.



ڕیکلام