شاندێکی تورکیا سەردانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی کرد

  2020-10-05  | 
دهۆک
شاندێکی تورکیا سەردانی دەروازەی ئیبراھیم خەلیلی کرد
 مێهڤان مەجید
بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، شاندێکی ئەو وڵاتە سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی کرد.

کامی کەمال بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی١٠ی٢٠٢٠، حەمید عەلی سەرپەرشتیاری کومەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل پێشوازیکرد لە جانکازم کۆڕوجا قائیمقامی سلوپی و ئەنڤەر کۆک سەرپەرشتیاری کومەڵگای پێشخابور لە تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارەکەدا چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا لەڕوی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گرتنەبەری ڕێکارەکانی تەندروستی دژی ڤایروسی کۆڕونا و بابەتەکانی تەکنیکی نێوان ھەردوو کومەڵگاکە، گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ڕاشیگەیاند، هەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەهەموو بوارەکاندا کردەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھەفتەی رابردوو شاندێکی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی کونسوڵی ئەو وڵاتە لە ھەرێمی کوردستان سەردانی کومەلگای  دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلی کرد.



ڕیکلام