كەنەدا بازرگانی لەگەڵ توركیا هەڵپەسارد

  2020-10-06  | 
کاروانێکی سەربازی تورکیا
فۆتۆ: رۆیتەرز
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ناڕەزایی و خۆپیشاندانی ئەرمەنی و كورد لە كەنەدا وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە رایگەیاند هەناردە و بازرگانی کاڵای سەربازیان لەگەڵ توركیا هەڵپەساردووە.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لۆبی ئەرمەنیەكان لەگەڵ ژمارەیەك لە كوردانی نیشتەجێی كەنەدا دژی پەیوەندی كەنەدا لەگەڵ توركیا چەند خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و داوایانكرد ئەو وڵاتە پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا رابگرێت بەهۆی ئەوەی ئەو چەك و تەقەمەنیانەی كەنەدا پێی فرۆشتووە لە دژی كورد و وڵاتی ئەرمینیا بەكاری دەهێنێتەوە. 

لەو بارەیەوە فرانسۆی فلپ، وەزیری كاروباری دەرەوەی كەنەدا لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند "هەموو جۆڕە بازرگانی و هەناردەیەكی سەربازیمان لەگەڵ توركیا هەڵپەساردووە"خوازیاری كۆتاییهێنانین بە توندوتیژی دەشمانەوێت گیانی خەڵكانی مەدەنی پارێزراو بێت. 


ڕیکلام