رۆژنامەوانێكی دیار لە گەرمیان بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

  2020-10-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێرش سەنگەری، رۆژنامەوان كە پەیامنێری چەند كەناڵێك بووە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا.


سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2020، هێرش سەنگەری رۆژنامەوان كە پەیامنێری چەند كەناڵ و ناوەندێكی میدیایی بوو، بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵا لە قەزای كەلار گیانی لەدەستدا.

کەسوکاری ئەو رۆژنامەوانە ئاماژە ەبەوە دەکەن پزیشکەکان گومانیان هەیە لەوەی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت بۆیە لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنین دەکەن کە بۆی ئەنجامداراوە.

هێرش محەمەد سەنگەری لە ساڵی 1983 لە گەرمیان لە دایک بووە، لە سەرەتاوە لە کەناڵی ئایندە کاری کردووە و دواتر لە کەناڵەکانی ئێن ئاڕتی و کەی ئێن ئێن کاری کردووە.


ڕیکلام