نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەكان لە سلێمانی بۆ مانگی رابردوو دیاریكرا

  2020-10-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قایمقامیەتی سلێمانی نرخی ئەمپێری كارەبای بۆ مانگی ئەیلول لە سنوری سلێمانی راگەیاند و دەڵێت نرخەكە لە سەروی 3500 دینارەوە دەبێت.


لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان لە قایمقامیەتی قەزای سلێمانی  دوای كۆبوونەوەی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلێدەكانی بۆ مانگی ئەیلول دیاری كرد و رایگەیاند "نرخی كاتژمێرێك كارەبای ئەمپێری موەلیدە بە (34) دینار دیاریكراوە". 

ئەوەشی ئاشكراكردووە بە شێوەیەكی تێكڕایی مۆلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (100) بۆ (130) كاتژمێركاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان سێ هەزار و (500) دینار بۆ چوار هەزار و (500) دیناردا دەبێت.

قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە، بەپێی پێدان و دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان لەلایەن مۆلیدە ئەهلییكانەوه،‌ نرخی ئەمپێرێك كارەبا لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.


ڕیکلام