لە هەرێمی كوردستان 793 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

  2020-10-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت 793 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە كە زۆرینەیان لە پارێزگای دهۆك بووە.

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 368 كەس چاكبوونەتەوە و 30 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان لە سلێمانی بووەکە 12 کەس بووە بەوەش كۆی گشتی ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە هەزار و 877 كەس. 

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٣)

١. پشكنین: (٥٤٤٣ پشكنینی نوێ)
(١٥٩١ هەولێر)
(٨٢٨ سلێمانی، ١٤٣ گەرمیان)
(٢٨٤٧ دهۆك)
(٣٤ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٧٩٣ تووشبووی نوێ)
(٢٩٧ هەولێر)
(١١١ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٣٣٠ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)
٣. چاكبوون: (٣٦٨ چاكبوون)
(١٠٤ هەولێر)
(١٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٨٠ دهۆك)
(٣٤ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٣٠ مردن)
(٤ هەولێر)
(١٢ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٦ ڕاپەڕین)
(٧ دهۆك)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٤٩٧٤٩٨ (١٨٠٥٣٢ هەولێر، ١٢١٥٠٩ سلێمانی، ١٩٠٩٠٠ دهۆك، ٤٥٥٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥١٨٧٠ (١٩١١٠ هەولێر، ١٦٨٤٢ سلێمانی، ١٤٠٤٠ دهۆك، ١٨٧٨ هەڵەبجە)
چاكبوون ٣٢٧٤٦ (١٤٩١٥ هەولێر، ١٠٤٨٩ سلێمانی، ٥٥٧٠ دهۆك، ١٧٧٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٧٢٤٧ (٣٦٠٨ هەولێر، ٥٤٠٠ سلێمانی، ٨١٧٥ دهۆك، ٦٤ هەڵەبجە)
مردن ١٨٧٧ (٥٨٧ هەولێر، ٩٥٣ سلێمانی، ٢٩٥ دهۆك ، ٤٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٦ی تشرینی یەكەم ٢٠٢٠


ڕیکلام