لە قەزای شێخان-ی سەر بە پارێزگای دهۆک ڕووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی١٠ی٢٠٢٠، لەسەر ڕێگای نێوان قەزای شێخان - کۆمەڵگەی چڕە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسیک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.