ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بوردوومانی سنوورەکانی قەزای ئامێدییان کرد لە پارێزگای دهۆک.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی هەواڵی ژیان ی ڕاگەیاند ، بوردوومانەکە لە گەلی بێشلێ بووە لە ناوچەی بەرواری باڵا لە سنووری ناحیەی کانی ماسی
ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی بوردوومانەکەوە زیانی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان گەیشتووە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریشی لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.
سوپاس تورکیا لەڕێگەی تۆپی قورس و فڕۆکەی جەنگییەوە بەشێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە سنورەکانی قەزای زاخۆ بۆردومان دەکات.