هەولێر.. زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

  2020-10-06  | 
هەولێر
زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستی بەسەرداگیرا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر 10 کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە کە دوو کیلۆیان لەنێو 10 مەنجەڵ شاردرابوونەوە، هەروەک سێ تۆمەتباریشیان دەستگیرکردووە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەسێ چالاکیدا توانراوە دەستبگیرێت بەسەر بڕی (10) کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (شلەی کریستاڵ ـ تلیاك ـ کریستاڵ).

ڕوونیشیکردووەتەوە، بڕی حەوت كیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەر لە شلەی کریستاڵ لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران کە لەناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمۆبێل شاردبویانەوە دەستیبەسەردا گیراوە، هەروەک کیلۆیەك ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و دوو كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك کە لەناو مەنجەڵدا شاردبویانەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون، بەپێی ماددەی 14 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، رەوانەی دادگا کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.



ڕیکلام