نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-10-07  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 42دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 39 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 41 دۆلار و 47 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 39 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە لەمڕۆدا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی چەند سەنتێك بەرزبوونەوەی نرخەكەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە رۆژانی هەینی و شەممەی رابردوودا بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزینێكی خێرا كرد، دوای ئەوەی هەواڵی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا بڵاوبوویەوە، بەڵام لەگەڵ باشبوونی دۆخی تەندروستی سەرۆكی ئەمریكا نرخی نەوتیش جارێكی دیكە رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە.



ڕیکلام