حزبی دیموکرات هەڵوێستی خۆی لەسەر بەرنامەکەی رەزا پەهلەوی ڕاگەیاند

  2020-10-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رەزا پەهلەوی کوڕی محەمەد رەزا شای پێشووی ئێران بەرنامەیەکەی بەناوی(پەیمانی نوێن) بڵاوکردوە بۆ داوا دەکات داوا دەکات خەڵکی ئێران یەک بگرن، ئیعترازات و مانگرتن ئەنجامبدەن بۆ پێچانەوە و تۆماری کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سیستمێکی دێموکراتیک لە ئێراندا تێبکۆشن.

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەبەیانامەیەکدا رەخنەی لە بەرنامەکە گرتووە و دەڵێت "پەیمانی نوینـ"ـیش وەک زۆربەی بەرنامە و هەڵوێستەکانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەراسەری بەسەر واقعییەتەکانی کۆمەڵگای ئێراندا بازی داوە، هۆکارێکی سەرەکی هەرەسهێنان و سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی ڕابردووش هەر نەسەلماندنی واقعییەتەکانی حاشاهەڵنەگری کۆمەڵگای ئێران بووە: ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوە، فرەزمانی و فرەئایینییە و هەرچەندی حاشای لێ بکرێت، شتێک لەو واقعییەتە ناگۆڕێت .

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرنامەیەکی سیاسی ئەوکاتە دەتوانێت زۆربەی خەڵک لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە کە بۆ ئێرانێک بێت کە ڕاستییەکانی کۆمەڵگای ئێران لەبەرچاو بگرێت، نەک دەستکرد و ئیدئولۆژیک ! .

حزبی دیموکرات دەشڵێت مەبەستی بەڕێز "ڕەزا پەهلەوی" و هاوبیرانی لە ئازادی و دێموکراسی و مافی مرۆڤ بۆ ئێرانێکە کە حاشا لە بوون و هەوییەتی زیاتر لە نیوەی خەڵکەکەی دەکرێت، منداڵانی نیوەی خەڵکەکە لە سەرەتاییترین مافی مرۆڤ واتە خوێندن بە زمانی دایکی و مافە سیاسی و کولتوورییەکانیان بێبەش دەکرێن.

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕاشیگەیاندوە "پەیمانی نوین" زیاتر وەک هیوا و ئاوات دەچێ هەتا بەرنامەیەکی سیاسیی واقعبینانە کە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەریی سیاسیی پرسی نەتەوەکانی غەیرەفارس .

ئاشکراشیانکردوە "ڕەزا پەهلەوی" لەگەڵ پرسی گەلانی ئێراندا بێ لایەن نییە و بە بیر و باوەڕ بەشێکە لەو ڕەوتە فیکرییە کە داننان بە هەوییەتی گەلانی غەیرەفارس و سەلماندنی مافە سیاسییەکانیان بە ناتەبا و نەگونجاو لەگەڵ بەرژەوەندی و یەکپارچەیی خاکی ئێران دەزانن .

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕاشیگەیاندوە ئەوان 42  ساڵە وەک کورد ڕۆژانە دیکتاتۆری و سەرکوت و تێرۆر و هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی بە ڕەگ و پێستەوە هەست پێدەکەین و بە کردەوە بە دژی زوڵم و زۆری بێسنووری ڕێژیم وەستاوەتەوە. بەڵام دوائامانجی ئێمە تەنیا ڕووخانی کۆماری ئیسلامی نییە، ئامانجی ئێمە دابینکردنی ماف و ئازادی بۆ گەلی کوردە لە ئێرانێکی دێموکراتیک و فیدراڵدا .

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەشڵێت زۆر جاران ئێمە ڕامانگەیاندوە کە دەرگای دیالۆگمان  بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئاواڵەیە و یەکگرتن و پێکهێنانی بەدیلێکی دێموکراتیک و گشتگیر لەپێناو ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و جێگیرکردنی نیزامێکی دێموکراتیک بە زەروورەتی ئەوڕۆی ئێران دەزانین.

"بەڵام لە هەمان کاتدا و بەپێی مەنتق، ئێمە هاوکاری و پشتیوانیی هێزێک دەکەین کە بەڕوونی بە دوور لە "کۆلی گویی" (کلی گویی) پێمان بڵێت ئەگەر سبەینێ دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بە هاوکاری و پشتگیریی ئێمە دسەڵاتی لە تاران بەدەستەوە گرت، چ شتێک بۆ ئێمە دەگۆڕێت؟ ماف و ئازادیمان دەسەلمێندرێت و کۆتایی بە سەرکوت و هەڵاواردن و بێبەشیی کورد دێت؟ لە پێوەندی لەگەڵ گەلانی غەیرەفارس، حکوومەتی دوای کۆماری ئیسلامی ماهییەتەن چ جیاوازییەکی لەگەڵ ڕێژیمی ئێستا دەبێت؟


ڕیکلام