لاهور شێخ جەنگی: سەرنجمان هەیە لە دەستێوەردانی سیاسی لە دادگاكانی هەرێم

  2020-10-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند سەرنجیان هەیە لەسەر دادگا لە هەرێم و ئەو دەستێوەردانە سیاسیانەی كە ئەنجام دەدرێت، بۆیە دەیانەوێت پرۆژەی چاكسازی قەزایی كە بڕیارە لە عێراق ئەنجام بدرێت هەرێمی كوردستانیش بگریتەوە.


ئەمڕۆ چوار شەممە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لە شاری سلێمانی لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و وەفدێكی هاوڕێی كۆبوویەوە و تیایدا گفتوگۆ كرا لەبارەی سەروەریی یاساو سەربەخۆیی دەسەڵاتەكانی دادوەری و چالاككردنی دادگای عێراق. 

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی داوای هاوكاری و پاڵپشتیان لە یەكێتیی و هاوسەرۆكانی كرد تا دادگای فیدڕاڵی زیاتر سەربەخۆ بێت و دوور لە هەموو دەستێوەردانێكی سیاسی بێت.

لەو بارەیەوە لاهور شێخ جەنگی پشتیوانی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی و بەبیری هێنایەوە كە ئەنجومەنی دادوەری دەستەبژێریی جەنابی مام جەلال بووە بە مەبەستی جیاكردنەوەی سیاسیەت و دادوەری. 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هاوسەرۆكی یەكێتی وتیشی: ئێمە سەرنجمان هەیە لەسەر دادگا لە هەرێم و ئەو دەستتێوەردانە سیاسیانەی كە ئەنجام دەدرێت، بۆیە دەخوازین وەك یەكێتی پرۆژەی چاكسازی قەزایی هەرێمی كوردستانیش بگریتەوە.


ڕیکلام