پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی كوشتنی براكه‌ی ده‌ستگیركرد، کە مانگێک زیاترە تاوانەکەی ئەنجامداوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە "پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 2017/9/3، هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (س، ش، ت) له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه به‌ناوی (ش، ش، ت) كوژراو دواتر تۆمه‌تبار هه‌ڵات ،دادگا بە پێی مادەی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد" .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، توانرا تۆمه‌تبار له‌ماڵێكدا له كۆ‌مه‌ڵگه‌ی چه‌رمو ده‌ستگیر بكرێت .
ڕوونیشیکردەوە، لەئێستادا تۆمه‌تبار (ش، ش، ت) به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی‌و به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن .